لە هەولێر... رۆژی جیهانی مام

لە هەولێر... رۆژی جیهانی مام

لە هەولێر...
رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستانی کوردستان پیرۆز کرا

ئەمشەو دووشەممە 2025.10.6، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی مامۆستایان، بە بۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستانی کوردستان، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ڕێورەسمێکی تایبەتیان سازکرد.

لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی، ڕۆڵ و ئەرکى یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانى لە خزمەتکردنى توێژى مامۆستایان و قوتابیان و کەرتى پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند و ئومێدى سەرکەوتنى زیاترى بۆ خواستن لە کارەکانیان، هەروەها ئامادەیی هەموو هاوکارى و پاڵپشتیەکى خۆى نیشاندا.