پارێزگاری هەولێر، سەردانی سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێراقی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێراقی کرد
ئەمشەو چوارشەممە 2025.10.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشى تەندروستی، بەیاوەرى دڵزار حمەصالح، سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد لە نەخۆشخانە، سەردانی زافر عەبدولئەمیر، سەرۆکى یەکێتى شەترەنجی عێراقى و سەرۆکی فیدراسیونی شەتڕەنجی رۆژئاوای ئاسیای کرد.
لە سەردانەکەیاندا، پارێزگاری هەولێر لە ڕەوشی تەندروستیی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى وەرزشیی بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست.
پاشان لە چۆنیەتى ڕێڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.