هەولێر … بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 15 زانکۆی جیهان
هەولێر …
بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 15 زانکۆی جیهان
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە ڕێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی 15ی قوتابیانی زانكۆی جیهان – بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025.
لە ڕێورەسمەكەدا، كە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئیداری و حكومی و ئەمینداری گشتیی و سەرۆك و راگر و مامۆستایانی زانكۆ و كەس و كار و خانەوادەی قوتابیان ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دهستخۆشی لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و مامۆستایانى زانکۆکە، پیرۆزبایی لە قوتابیان و كەس و كار و خانەوادەكانیان كرد و، هیواى سهركهوتنى زیاتر و دوا ڕۆژێکى پڕشنگدارى بۆ خواستن.