کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی هەولێری بەڕێوەچوو
کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی هەولێری بەڕێوەچوو
ئەمشەو دووشەممە 2025.10.20، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی باج و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا، شارەوانیەکان، ڕۆشنبیری تورکمان و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەرانی شارەوانی یەک و بیمەی کۆمەڵایەتی، لە دیوانی پارێزگا، کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی هەولێری بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوای گوێگرتن لە خواست و داواکاریەكانیان و وەرگرتنی ڕا و سەرنج و تێبینیەکانیان، لە پێناو باشترکرنی خزمەتگوزارییەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لە بار بۆ کار و کەسابەتی کاسبکاران، گفتوگۆ لە بارەی ڕێگە چارەسەرییەکانی کێشە و گرفتەکان کرا، پارێزگاری هەولێر بەڵێنی پێدان بەپێی ئیمکانیاتی بەردەست داوکارییەكانیان جێبەجێ دەکرێت، هەروەها دڵنیایی کردنەوە ئەوەی لە توانای پارێزگا و فەرمانگەکانی تری خزمەتگوزاریی و ئیدارەی شارەکەمان دابێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و هاوشاریان و کار و کەسابەتی کاسبکارانی درێغی لێناکرێت و جێبەجێدەکرێت.
لە كۆتایدا، ئامادەبووانی كۆبوونەوە زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی دیكەیان كرد بۆ بە دەنگەوە هاتنیان و گوێگرتن لە خواست و داواکانیان و چارەسەرکردنی پێداویستی و کەم و کوڕیەکانیان.