نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی " شەهید فەرەنسۆ هەریری" لە قۆناغی کۆتایدایە و لەو نزیکانە دەکرێتەوە
نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی " شەهید فەرەنسۆ هەریری" لە قۆناغی کۆتایدایە و لەو نزیکانە دەکرێتەوە
ئەمشەو دووشەممە 2025.10.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر و مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنەیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید " فەرەنسۆ هەریری" بەسەرکردەوە ، کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 830 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە.
لە بەسەر کردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایدایە و واچاواڕوان دەکرێت لەو ڕۆژانە بە ڕووی یاریزانان و یارییەکان بکرێتەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانان و ڕاهێنەر و هاندەرانی یانەکە و وەرزشوانان، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی جێبەجێکاری پڕۆژەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ یانەی وەرزشی هەولێر خواست.