هەولێر … کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆییەکان …
هەولێر …
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆییەکان …
لە پێناو خزماتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندى گشتیان، هەروەها بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوەو نەهێشتنی گیروگرفتەکان و ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 22.10.2025 كۆبوونەوەیەکی تایبەت بە باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان و رێگیری کردن لە تەجاوزات لە دیوانی پارێزگا بەرێوەچوو….
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هێمن قادر جێگری پارێزگارو کانی تەها ئەکرەم نوێنەری وەزارەتی ناوخۆو قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان و سەرۆکى شارەوانى هەولێرو بەرێوەبەرانى گشتیى شارەوانییەکان و بەرێوبەری گشتی زەوی و زار لە وەزارەتی کشتوکال و بەرێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێرو بەڕێوەبەرانى ناحیەکان و لایەنى دیکەى پەیوەندیدار ئامادەیى بوون …
سەرتا پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە ئامادەبووان کرد بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان وەک پێویست، هەروەها باسى لە بارو دۆخی گشتیی ئێستا و تاکید کردن لەسەر چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمی کوردستان و رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران کردەوە بۆ زیاتر گەشەسەندن و ئەنجامدانی پرۆژە ستراتیژیەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستەبەرکردنی مافە یاساییەکان…
پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە بەردەوامی دان بە کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکاندا بۆ کۆتایهێنان بە سەرپێچیەکان و رێگیری کردن لەو هەڵپەرستانەی کە دۆخ و کاتێکی تایبەت بۆ مەرامەکانیان هەڵدقۆزنەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەکانى ڕێکارەکانى تایبەت بە پرسی یاسا شکێنی بگرنە بەر..
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا پارێزگاری هەولێر، باسی لە پرسی 132 کەی ڤی، بحرکە- شاوێس کردو، تاکید لەسەر ئەوە کرایەوە کە پشتێنەی سەوزایی، پرۆژەیەکی نیشتیمانی حکومەتی کوردستانە و پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری گشتییە، بۆیە پێویستە دامو دەزگا پەیوەندارەکان هاوکار بن لەسەر رایی کردنی کاروبارەکان یاساییەکان و ئەنجامدانی ئەرکەکانیان …
لە کۆتایی کۆبوونەوە لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین کێشەو خاڵی پەیوەندار بیرو ڕایان لەسەر ئاڵوگۆر کرا…