" گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر نۆژەندەكرێتەوە "

" گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر نۆژەندەكرێتەوە "

ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له‌ ڕوانگه‌ی ئەوەی گۆڕستانی گەورە به‌شێكه‌ له‌ مێژووی دێرینی پایتەختی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی بڕی ( 820 ملیۆن و 709 هەزار دینار ) بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی " گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر ".

گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر، كە كەوتۆتە ناوجەرگەی بازاڕ و دامێنی قەلات و تەنیشت بازاڕەكانی شێخەڵڵا و نیشتیمان، بەیەکێك لە كۆنترین و ناودارترین گۆڕستانەكانی شاری هەولێر هەژمار دەکرێت و بۆتە بەشێك له‌ مێژووی دێرینی شارەكە.