پارێزگاری هه‌ولێر، لەكاتی مەشق و ڕاهێنانیان سەردانی یاریزانانی یانەی هەولێری کرد

پارێزگاری هه‌ولێر، لەكاتی مەشق و ڕاهێنانیان سەردانی یاریزانانی یانەی هەولێری کرد

پارێزگاری هه‌ولێر، لەكاتی مەشق و ڕاهێنانیان سەردانی یاریزانانی یانەی هەولێری کرد

ئەمشەو چوارشەممە 2025.10.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە یاریگای نێودەوڵەتی " شەهید فەرەنسۆ هەریری" ، لەكاتی مەشق و ڕاهێنانیان و ئامادەکاری یاریزانانی یانەکە بۆ یاری ڕۆژی هەینی بەرامبەر بەیانەی شورتەی عێراق خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەردانیکردن و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەكە و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەكە کۆبووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هیوای سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئومێدیی خواست، یانەى هەولێر، کە خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرزە، بە پاڵپشتى بەردەوامی دڵسۆزانی هەمیشە سەرکەوتوو بێت، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى یانەکە و یاریزانان دوپاتکردەوە.

گوتیشی، لە ئێستادا یانەی هەولێر بە مەعنەویتێکی بەرزەوە و دوای نۆژەنكردنەوەی یاریگاكەی و هێنانی یاریزانی زۆر باش بە توانا و چارەسەربوونی گرفتەکانی و پشتوانی بەردەوامی هاندەرانی، چاوەڕوانیمان وایە بۆ ئەمساڵ دەستکەوتی زۆر باش بۆ یانەکەمان بە دەستدەهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، یانەكەمان تاكو ئێستا ( 3 ) بردنەوەی هەیە، ئومێد دەكەین لە یاری ڕۆژی هەینی داهاتووش بەرامبەر بە یانەی شورتە، سەركەوتن بەدەستبهێنن و لەیارەكەدا براوەبن.