هەولێر … بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 13 زانکۆی نۆلج

هەولێر … بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 13 زانکۆی نۆلج

هەولێر …
بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 13 زانکۆی نۆلج

ئێوارەی چوارشەممە 2025.10.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە ڕێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی 13ی قوتابیانی زانكۆی نۆلج – بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025.

لە ڕێورەسمەكەدا، كە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و یەكێتی قوتابیان و لاوان و ژمارەیەكی تر بەرپرسانی ئیداری و حكومی و ئەمینداری گشتیی و سەرۆك و راگر و مامۆستایانی زانكۆ و كەس و كار و خانەوادەی قوتابیان ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى ده‌ستخۆشی لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و مامۆستایانى زانکۆکە، پیرۆزبایی لە قوتابیان و كەس و كار و خانەوادەكانیان كرد و، هیواى سه‌ركه‌وتنى زیاتر و دوا ڕۆژێکى پڕشنگدارى بۆ خواستن و، ئومێدی خواست ببنە بەشێك لەو پرۆژانەی حكومەت بۆ باشتركردنی باری ژیان لە كوردستان و پێشخستنی هەرێمی كوردستان.