هەولێر و هۆڵەندا تاوتوێ پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕێکی هاوچەرخی پایسکلسواری دەكەن

هەولێر و هۆڵەندا تاوتوێ پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕێکی هاوچەرخی پایسکلسواری دەكەن

هەولێر و هۆڵەندا تاوتوێ پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕێکی هاوچەرخی پایسکلسواری دەكەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.23، مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتی شانشینی هۆڵەندای لە هەولێر کرد و لەلایەن ئەدریان ئەیسڵستاین، كونسڵی وڵاتەكە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەكەدا، كە هەرەیك لە شۆڕش عەلی، بەڕێوەبەری گرێبەستە گشتیەکانی پارێزگا و د. دڵزار بەکر، لە نوسینگەی پارێزگار ئامادەی بوون، دوای ئەوەی گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژەی پێشنیارکراوی پارێزگای هەولێر کرا ، کە بریتیە لە دروستکردنی تۆڕێکی هاوچەرخی پایسکلسواری بۆ شەقامەکانی شاری هەولێر و جێبەجێکردنی لایەنی ڕاوێژکاری و دیزاینی پڕۆژەکە.

کۆنسوڵی شانشینی هۆڵەندا، بەخۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆیانی پیشاندا بەپێی توانا یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت و سوود لە ئەزموونی وڵاتەكەی وەربگیرێت وەک ووڵاتێکی پێشەنگ لە پایسکلسواری.