پیرۆزە هەولێر، پیرۆزە لە شەکرە شار
پیرۆزە هەولێر، پیرۆزە لە شەکرە شار
بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی هەولێری دایک لە بەرامبەر یانەی شورتە، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پیرۆزبایی لە سەرجەم یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیار و هاندەرانی یانەکەمان و تەواوی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین.
ئومێد دەکەین هەمیشە یانەی دایک، یانەی هەولێر، بەو ئاستە بەرزەی بمێنێتەوە و سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر