كۆیە ... بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت له سه‌ر ڕووبه‌ری 25 دۆنم زەوی سایلۆیەکی گەورە دروست دەکرێت
كۆیە ...
بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت له سه‌ر ڕووبه‌ری 25 دۆنم زەوی سایلۆیەکی گەورە دروست دەکرێت
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ جووتیارانی سنووری كۆیه و ته‌قته‌ق سایلۆیه‌كی گه‌وره لەسەر ڕووبه‌ری 25 دۆنم زەوی دروست ده‌كرێت، زه‌وی و شوێنی پێویستی بۆ پڕۆژەكە ته‌رخانكراوه و له ماوه‌ی دوو ساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌توانێت زیاتر له 40 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سنووری كۆیه و ته‌قته‌ق زه‌وییه‌كه‌ی به پیته و جووتیارانی ئه‌و سنووره ساڵانه هه‌زاران تۆن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سایلۆ گه‌نمه‌كانیان ده‌هێننه سایلۆی هه‌ولێر و به درو‌ستكردن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش كۆتایی به كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمه‌كانیان دێت.