کەسنەزان.. لە ڕێگەی شاشایەکی گەورەوە یاری نێوان هەولێر و نەورۆز پەخش کرا

کەسنەزان.. لە ڕێگەی شاشایەکی گەورەوە یاری نێوان هەولێر و نەورۆز پەخش کرا

کەسنەزان..
لە ڕێگەی شاشایەکی گەورەوە یاری نێوان هەولێر و نەورۆز پەخش کرا

ئەمشەو چوارشەممە 2025.10.29، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شڤان مەحمود، سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و سائیب ھاڕون، بەڕێوەبەری ناحییەی کەسنەزان و سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر و محمەد حەسەن، بەرپرسی ناوچەی کەسنەزان و ژمارەیەکی زۆری لاوان و گەنجان و وەرزشوان و وەرزش دۆستان و هاندەران، لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورەوە لە سەنتەری ناحیەی کەسنەزان یاری نێوان هەولێر و نەورۆز پەخش کرا.

لە ئەنجامی یاریەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یانە، کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، یانەی هەولێر توانی پێنجەم سەرکەوتنی خۆی لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەست بهێنێت و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی نەورۆز بباتەوە.