بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی، پێشوازیی لە تەرمی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (حەمەی عەزیز) كرا
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی، پێشوازیی لە تەرمی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (حەمەی عەزیز) كرا
شەوى پێنجشەممە 2025.10.30، بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقەکانی پارتی و ژمارەیەكی دیكە لە کەسایەتی سیاسی و سەربازی و كەس و كار و خانەوادەكەی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیی لە تەرمی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و خەباتگێر و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (حەمەی عەزیز) کرا و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لە سەر تەرمی خوالێخۆشبوو دانرا.