هەولێر .. سێزدەهەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستی بەڕێوەچوو
هەولێر ..
سێزدەهەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستی بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2025.10.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و جەمیل حوسێن، بەڕێوەبەری پارک، سێزدەهەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستی، لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان کردەوە، کە لەلایەن رێکخراوی (IFMSA-KURDSTAN) ڕێکخرابوو.
داوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست.
جێگەی باسە، ئامانج لەو فیستیڤاڵە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە دەربارەی نەخۆشییە باوەکان، لەگەڵ ئەنجامدانی چەندین پشکنینی خۆڕایی وەک نەخۆشی شەکرە، بەرزە فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی جگەر و چەندین پشکنینی دیکە، هەموو خزمەتگوزارییەکانیش بێ بەرامبەرە.