هەولێر .... بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەدەرچووانی حوجرە و مەدرەسەی ئاینی بەرێوەچوو
هەولێر ....
بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەدەرچووانی حوجرە و مەدرەسەی ئاینی بەرێوەچوو
ئەمرۆ 2025.11.1، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەلێر و ژمارەیەکی تر لە زانایانی ئایینی و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی و فەقێ و قوتابیانی ئایینی، لە مزگەوتی حاجی عەزیز لە گەڕەکی 32 پارک، مەراسیمی پێنجەمین خولی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بە دەرچووانی حوجرە و مەدرەسەی ئیبنو سەڵاحی شارەزووری بۆ زانستە شەرعیەکان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و بڕوانامەوەرگرەکان کرد و رۆڵی مەدرەسەی ئاینی و حوجرەکانی کوردستانی لە پێگەیاندنی فەقێ و مامۆستای ئایینی بەرز نرخاند و تەئکیدی لە خزمەتکردنی زیاتری حوجرەکانی فەقێیان و خوێندنی ئایینی و پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان کردەوە.
دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە بڕوانامەی زانستی بەخشرا مامۆستایان و مەراسیمەکە کۆتایی پێ هات.