لەهەولێر ... پاڵەوانییەتی لەشجوانی هەڵبژاردەکانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەکۆتاهات

لەهەولێر ... پاڵەوانییەتی لەشجوانی هەڵبژاردەکانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەکۆتاهات

لەهەولێر ...
پاڵەوانییەتی لەشجوانی هەڵبژاردەکانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەکۆتاهات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025.11.1، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێری پایتەخت، کۆتایی بە پاڵەوانییەتی لەشجوانی هەڵبژاردەکانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هێنرا، کە بەبەشداری 55 یاریزان لەلایەن یەکێتی لە شجوانی هەولێر و یەکێتی لە شجوانی عێراق بەهاوبەشی و لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی هەولێر ڕێکخرابوو.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکە، پیرۆزبایی لە یاریزانە براوە و بەشداربووەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

جێگەی باسە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانیەتییە، پەرەپێدانی توانای وەرزشی و هاوبەشکردنی یاریزانانە لە نێوان پارێزگاکان و بەرزکردنەوەی ڕووحی هاوبەشکاری و پەروەردەی جەستەییان بوو.