هەولێر ... کۆتایهاتنی پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوى و خەڵاتکردنی براوەكانی

هەولێر ... کۆتایهاتنی پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوى و خەڵاتکردنی براوەكانی

هەولێر ...
کۆتایهاتنی پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوى و خەڵاتکردنی براوەكانی

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 2025.11.1، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پاڵەوانیەتی کراوەی تێنسی سەرزەوى، کە بۆ تەمەنی( 8 و 10 و 12 )ساڵی لەلایەن یەکێتی تێنسی هەولێر ڕێکخرابوو، کۆتایی هات و براوەكانی خەڵاتكران.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە ڕۆژگار مەحموود، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و ژمارەیەکى تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر میدالیا و خەڵاتی پاڵەوانیەتیەکەی پێشکەش بە برووەکانی پاڵەوانیەتیەکە کرد و وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتیەکە کرد.