لە هەولێر .... خولێكی تایبەت سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاڵودەبووان دەستی پێ‌کرد
لە هەولێر ....
خولێكی تایبەت سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاڵودەبووان دەستی پێ‌کرد
ئەمرۆ دووشەممە 2025.11.3، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئاوقافی هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاوو لە پسپۆڕ و شارەزایان و مامۆستایانی زانكۆ و پزیشكان، کڵێسا‌ی ئەدڤنتستی سەبتییەکانی ئینجیلی و رێکخراوی ئەدرا بە هەماهەنگی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، دەستیکزد بە خولێكی تایبەت بۆ کارمەندان و دەروونناسان سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاڵودەبووان.
لە خولەكەدا، قۆناغه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئالوده‌بوو و رزگاربوون له ژه‌هره‌كان و راوێژى ده‌روونيى و چاره‌سه‌رى ره‌فتارى كه‌سى ئالوده و به‌رنامه‌كانى شياندنه‌وه و چەندین بابەتی و پرسی دیكەی پەیوەست بەو بابەتە لەلایەن پسپۆڕان و وانەبێژانەوە لە پێناو چاره‌سه‌رى كەسی ئالوده‌بوو كە تواناى جه‌سته‌يى و ده‌روونى بۆ وه‌ستان له به‌كارهێنانى مادده‌يه‌ك يان ده‌رمانێك يان ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كى دياريكراو لاوازە و بەهۆیەوە زيان بە جه‌سته و ده‌روونی دەگەێنێت دەخرێتە ڕوو، بەتایبەتی چاره‌سه‌رى ده‌روونيى كە به گرنگترين قۆناغه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئالوده‌بوون داده‌ندرێت.
لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە وانەبێژ و مامۆستایان و سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی خولەكە، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
جێگەی باسە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو خولە، چارەسەركردن و زامنكردنى ئه‌وه‌یە، كەسی رزگار بوو له ئالوده‌بوون، بتوانێت بگەڕێندرێتەوە ناو كۆمەڵگا و تواناى به‌رپرسيارێتى كۆمه‌ڵايه‌تى و خێزانيى و پيشه‌يى بگرێته ئه‌ستۆ.