بۆ یەکەمین جار لە هەولێری پایتەخت، پاڵه‌وانێتیی گۆڵفی کراوە به‌ڕێوه‌چوو

بۆ یەکەمین جار لە هەولێری پایتەخت، پاڵه‌وانێتیی گۆڵفی کراوە به‌ڕێوه‌چوو

بۆ یەکەمین جار لە هەولێری پایتەخت، پاڵه‌وانێتیی گۆڵفی کراوە به‌ڕێوه‌چوو

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.11.3، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەختیار فەرهاد، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وەرزش و ئێرمان تۆبجو، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و سه‌ردار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و ڕۆژگار مەحموود، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و سه‌رۆكی یه‌كێتیی گۆڵفی عێراقی و ژمارەیەكی تر لە وەرزشوان و وەرش دۆستان، لە هەولێر پایتەخت لەڕێورەسمێکدا پاڵه‌وانێتیی گۆڵفی کراوەی عێراقی دەستی پێكرد، كە لەلایەن یه‌كێتیی گۆڵفی عێراقی بەهەماهەنگی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتیی وه‌رزش ڕێكخراوە.

پارێزگاری هەولێر وێڕای نیشاندنی خۆشحاڵی خۆی بۆ میوانداریەتیكردنی پاڵه‌وانێتیەکە لەهەولێری پایتەخت، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی پاڵەوانیەتیەكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست.