کردنەوەی ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری تەکنیکی کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیکس
کردنەوەی ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری تەکنیکی کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیکس
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.11.4، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.چنار سەعد عەبدوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2 و د.ئیدریس محمەد، سەرۆکی زانکۆ و بەشێکی دیکە لە ڕاگر و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، لە ڕێورەسمێکدا، ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری تەکنیکی کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیکس و تاقیگەی قوتابیان تایبەت بە زانستی زیرەکی دەستکرد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە.
دوای کردنەوە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی ڕاگرایەتی و تاقیگەکە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆکی زانکۆی ناوبراو، پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.