هەولێر … هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بەرێوەچوو
هەولێر …
هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بەرێوەچوو
ئەمشەو هەینی 7ی نۆڤەمبەری 2025 لەدوای کۆتایی هاتنی کەرنەڤاڵی پشتگیری جەماوەری لە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر، لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرنسۆ هەریری بە چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەبوونی کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو ژیار جەلال بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی خزمەیگوزاری و ژینگە پارێزی، دەست بە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری کرا ….
لەو هەڵمەتەدا جگە لە کارمەندانی شارەوانی، ژمارەیەک رێکخراوی خۆبەخش لە خاوێن کردنەوەکەدا بەشدار بوون و سیمای جوانی یاریگاکەیان گەراندەوە سەر سروشتی خۆی …
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی خودای کرد لەوەی کەرنەڤاڵە جەماوەریەکەی هەولێر بە سەرکەوتوویی بەرێوەچوو، هەروەها سوپاسی جەماوەری پارتی و رێکخەرانی ئەو کەرنەڤاڵە کرد، کە بەشداری سەرخستنی لیستی (٢٧٥) بوون ….
پارێزگاری هەولێر بەتایبەت دەستخۆشی بۆ هەوڵ و ماندووبوونى تیمەکانی، " ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی فریاکەوتن، هێزی ئامادە، تەندروستی، بەرگری شارستانی، هاتووچۆ " کرد کە توانیان بەشێوەیەکی دڵسۆزانە ئەرک و کارەکانیان بەجێ بگەێنن.
شایەنی باسە ئێوارەی ئەمرۆ هەینی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و جێگرانی سەرۆک بارزانی و بەرپرس ودەستەی کارگیرو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ، جەماوەرێکی فراوانی شاری هەولێر، گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری بۆ بانگەشەی سەرکەوتنی لیستی (٢٧٥ )پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو ...