پیرۆزە هەولێر
پیرۆزە هەولێر
بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی هەولێر لە بەرامبەر یانەی ناسڕیە، لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی عێراق و گەیشتنی بە قۆناغی 16، پیرۆزبایی لە سەرجەم یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیار و هاندەرانی یانەکەمان و تەواوی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین.
ئومێد دەکەین هەمیشە یانەی هەولێر، بەو ئاستە بەرزەی بمێنێتەوە و سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر