هەولێر ... ڕاگەیاندنی پرۆژەی داخستنی تێنووسی قەرزەکان، لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی
هەولێر ...
ڕاگەیاندنی پرۆژەی داخستنی تێنووسی قەرزەکان، لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی
ئەمرۆ شەممە 2025.11.8، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و قائیمقامی قەزاکانی ( پیرمام، شەقڵاوە، هەریر ) و سەرۆکی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکی دیکە لە پیاوانی کار و بازرگانان، لە ڕێورەسمێكد، بەگوژمەی ( 1 ملیار و 29 ملیۆن 955 هەزار دینار ) پرۆژەی داخستن و دانەوەی قەرزی تێنووسی ( 115 ) دوکانی سنووری هەرسێ قەزای( پیرمام، شقڵاوە ، هەریر ) لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی قائیمقامیەت و لایەنەپەیوەندیدارەکان، لەناو دەزگای خێرخوازی ڕاگەیندرا، كە تێیدا ( 5 هەزار 773 خێزان)ی شایستە هەریەک بە بڕی ( 500 هەزار دینار ) سوودمەند دەبن و قەرزەکانیان دەدرێتەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە مرۆییە، دەستخۆشی لە خێرخوازان و بەشداربووانی پڕۆژەکە و قائیمقامی هەرسێ قەزاکە و دەزگا ئەمنیەکان کرد بۆ هاریکاری و پاڵپشتیان لە پڕۆژەکە، کە پڕۆژەیەکی مرۆیی خێرخوازی مەزنە بۆ ئەو هاوڵاتیی و فەرمانبەر و کەسانەی کە بە هۆی قەیرانی دارایی و بڕینی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن بەغداوە پەنایان بۆ قەرز لە دوکانداران بردووە.
گوتیشی، یەکێک لە وتەباوەکا، کە لەسەر ئەو بابەتە هەیە، ئەوەیە دەڵێت، قەرز دوو ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە، بەڵام ئەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەیکات، جگە لە ئاوەدانکردنەوەی چەندین ماڵ، چەندین دوکانداریش کە کارو کەسابتێکی دیاریکراویان هەیە دڵخۆش دەکات.