سبه‌ی له بنه‌سڵاوه و داره‌توو و كه‌سنه‌زان نزیكه‌ی 16 هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت
سبه‌ی له بنه‌سڵاوه و داره‌توو و كه‌سنه‌زان نزیكه‌ی 16 هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت
سبەی یه‌كشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2025، له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویدا، له سنووری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه و داره‌توو و كه‌سنه‌زان، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاهروانییهكانی هه‌ولێر، نزیکەی ١٦ هەزار پارچە زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نیشته‌جێی ئه‌و سنوورانه‌ن دابەش دەکرێت.
دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌یانگرێته‌وه، ده‌بنه خاوه‌ن زه‌وی خۆیان و له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوودمه‌ند ده‌بن.