هەولێر ... سیستەمێکی نوێ بۆ خێراتر گەیشتن بە هاوڵاتیان لەسەنتەری فریاكەوتنی 122 كرایەوە

هەولێر ... سیستەمێکی نوێ بۆ خێراتر گەیشتن بە هاوڵاتیان لەسەنتەری فریاكەوتنی 122 كرایەوە

هەولێر ...
سیستەمێکی نوێ بۆ خێراتر گەیشتن بە هاوڵاتیان لەسەنتەری فریاكەوتنی 122 كرایەوە

ئەمڕۆشەممە 2025.11.8، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محمەد، بەڕیوەبەری گشتیی تەندروستی و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و ئەندازیاران و شەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، لەڕێورەسمێكدا، سیستەمێکی نوێ بۆ خێراتر گەیشتن بە هاوڵاتیان لەسەنتەری فریاكەوتنی 122 كرایەوە.

دوای كردنەوەی بەشەكە و بەدواداچوون بۆ كاروبارەكانیان، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و كارماندانی سەنتەرەكە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

جێگەی باسە، سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 122 یەكێكە لەسەنتەرە فریاگوزارییە گرنگەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و 24 سەعات لەڕۆژێكدا بەبەردەوامی لەئەركدایە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی هەولێر و دەوروبەری. سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 122 لەكاتی ڕووداو و حاڵەتە كتوپڕەكان لەڕێگەی چەندین ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانسەوە بەشێوەیەكی خێرا ئەركەكانی خۆی بەجێ دەگەیەنێت.