پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوان کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوان کرد
ئهمشەو سێشەممە 2025.11.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان كرد.
لە دیدارەکەدا، دوای ئەوەی باس لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ناوبراو کرا، پارێزگاری هەولێر هەوڵ و کارەکانیانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاروبارەکانیان و خزمەتکردنی چین و توێژی لاوان و قوتابیان.
هەروەها جهختی له رۆڵی كارا و مێژوویی ڕێکخراوەکەیان کردەوە به تایبهتی له پرسه ههستیارهكانی ناو كۆمهڵگه و پرسە نەتەوایی و نیشتمانیەکان و پاراستنی بەها باڵاکانی کوردستان، هاوکات پشتیوانی و پاڵپشتیەکى خۆی بۆ خزمەتکردنی توێژی قوتابیان و لاوان دووپاتکردەوە.