مەسرور بارزانی: " هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئیلهامبەخشین بە جیهان "
مەسرور بارزانی:
" هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئیلهامبەخشین بە جیهان "
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناساندنی هەولێر وەک یەکێک لە باشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئاسیا بۆ ساڵی 2026، تەنیا پلەبەندییەک نییە بەڵکوو ڕێزلێنانێکە لە گەلەکەمان، هەست و سۆزی ئەوان و چیرۆکی هەزاران ساڵ مێژوو.
ئەمڕۆ سێشەممە2025.11.18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە بۆنەی هەڵبژێرانی شاری هەولێر وەک یەکێک لە باشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئاسیا ڕایگەیاند، هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئیلهامبەخشین بە جیهان.
سەرۆکی حکوومەتی جەختی کردەوە ناساندنی وەک باشترین شوێنی ئاسیا بۆ گەشتکردن لە ساڵی 2026، تەنها پلەبەندییەک نییە، بەڵکو ڕێزلێنانێکە لە گەلەکەمان، هەست و سۆزی ئەوان و چیرۆکی هەزاران ساڵ مێژوو.