هه‌ولێر ... پێشوازیكردن لە شاندێکی پیاوانی كار‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی دەوڵەتی ئیماراتی
هه‌ولێر ...
پێشوازیكردن لە شاندێکی پیاوانی كار‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی دەوڵەتی ئیماراتی
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24.11.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی لە شاندێک له پیاوانی كار‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی دەوڵەتی ئیماراتی كرد، كه سه‌ردانی دیوانی پارێزگا هه‌ولێریان كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای به‌خێرهێنانی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی مێژوویی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتی كرد‌و پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و پشتیوانی بەردەوامی مانگی سووری ئیماراتی و كونسلگه‌ری دەوڵەتی ئیمارات دەربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و ئەنجامدانی بەرنامەی مرۆیی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی حکومی و بەشداریکردنی شارەزاییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وبنیاتنانی توانا مرۆییەکان .
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه، كه لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش له نێوان هه‌ردووك لادا له ئارادایه بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی له هه‌ولێری پایته‌خت، كه به كۆتایی هاتنیان، هه‌ولێر ده‌چێته قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو...
شاندی پیاوانی كار‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی دەوڵەتی ئیماراتی خۆشحاڵیان به‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ربری و تیشکیان خستە سەر ئامانجی سەردانەکەیان، کە ئه‌نجامدانی كۆمه‌لێك كاری وه‌به‌رهێنانه له هه‌ولێری پایته‌خت، هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێریش له‌و روانگه‌وه‌یه كه ئه‌م شاره پێشكه‌وتنی نه‌وعی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و ئارامی و سه‌قامگیری باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه .
پارێزگاری هه‌ولێر، له‌چوارچێوه‌ی یاسا رێگه‌پێدراوه‌كانی هه‌رێم، ئاماده‌یی هه‌موو ئاسانكاریه‌كی بۆ شانده‌كه نیشاندا و هیوای مانه‌وه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ری له هه‌ولێر بۆ خواستن .