پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان
پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان، دووپات دەکەینەوە.
لەو بۆنەیەدا ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بەرز دەنرخێنین، كه کار دەکەن لە پێناو باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان.
هەروەها هه‌موو پشتگيرييه‌كی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هه‌ر جۆره توندوتيژييه‌ك دژ بە ئافرەتان و هه‌راسانكردنيان له سنووری پارێزگای هەولێر، به هه‌ر پاساو و بیانویەك بێت ڕادەگەێنین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر