پارێزگاری هەولێر، پێشوازی له باڵیۆزی یۆنان لە عێراق وکونسولی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان كرد….
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی له باڵیۆزی یۆنان لە عێراق وکونسولی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان كرد….
باڵیۆزی یۆنان لە عێراق : گه‌لێ كوردستان وه‌ك داینه‌مۆ به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن دان له ناوچه‌كه…
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 4.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق و نیکۆلۆس ستێرگیولاس کونسولی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، سوپاسی ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كرد‌و دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ بۆیۆنان و خودی گه‌لێ كوردستانیش وه‌ك داینه‌مۆ به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن دان له ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای به‌خێرهێنانی گه‌رمی باڵیۆزی یۆنان لە عێراق و کونسولی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان، ئاماژه‌ی به گۆرانكاری سیاسی گشتی له عێراقدا به‌تایبه‌ت دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و هیوای خواست له نزكترین ده‌رفه‌ت حكومه‌تی نوێ ته‌شكیل بكرێ و كێشه‌و گیر‌و گرفته‌كانی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر بكرێ. هه‌روه‌ها باسی له په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوانیاندا و جه‌ختی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ کونسولخانه‌ی گشتی یۆنان له‌په‌یوه‌ندی باشدان
هه‌ردوو لا خواستی خۆیان نیشاندا بۆ پته‌و كردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و رۆشنبیری و هونه‌ری و كه‌ڵچه‌ری گشتی، بۆ ئه‌مه‌ش كرانه‌وه‌ی زه‌مینه‌كان و ئاسانكاری زیاتر بۆ گه‌شتی گه‌شتیاران به گرنگ زانرا.
هەردوو لا باسیان لە گرنگی پڕۆژەى پشتێنەى سەوزایی شارى هەولێر کرد، كە پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژیە بۆ شاری هەولێر و لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى گۆڕ‌انى کەشوهەوا، لە چوارچێوەی ماستەرپلانى شارى هەولێر بڕیاری لێدراوەو لە جێبەجێکردن دایە.
رۆڵی شارەزایانی یۆنانیش لەو پشتێنەیە و هێنانی داری زەیتون بە دیدە گیرا کە بە کوالێتێکی بەرزو سیستەمێکی ئاودێریی مۆدێرن و زیرەک بەکاردەهێنرێت …
هاوکات ستایشی کردنەوەی هێڵی راستەوخۆی ئاسمانی هەولێرو ئەسینا کرا، کە رەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە لە بوارەکانی ئابووری و گەشتیاری و ئاڵوگۆری گشتیدا …
باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، ستایشی کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی کرد و دەستخۆشی لە رێزدار مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان کرد بۆ ئەنجامدانی چه‌ندین پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتە جیاوازەکانی خزمه‌تگوزاری گشتیدا، خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌موو ئاماده‌كاری و ئاسانكاریه‌كی بۆ زیاتر پته‌و كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بۆ شاندی میوان دووپاتكرده‌وه .