پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە هونەرمەند قادر ئەسعەد کرد
ئیوارەى دووشەممە 2022.2.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەندى شارى هەولێر قادر ئەسعەد کرد.
لەدیدارەکەدا، دواى ئەوەى هونەرمەند کورتەیەکى لەبارەى دواین کارە هونەرییەکانى و ئەو کار و چالاکیانەى لەو ماوەیەى کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان پێشکەشکرد، گفتوگۆ لەبارەى کێشە و گرفتى هونەرمەندان و چۆنیەتى پێشخستن و گهشهپێدانى هونهرى موزیکى کوردى بەگشتیى كرا وجهخت لە پێویستى بایهخدان زیاتر به ژیان و گوزهران و بهردهوامبوونى داهێنانى هونهری لە هەرێمى كوردستان كرایهوه.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند قادر ئەسعەد بۆ کارە هونەرییەکانى، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی نیشاندا.