لە هەولێر ... پیشانگای وێنەی فۆتۆگرافی و یادگاریەکانی " مامۆستا سەید سەفا " کرایەوە
لە هەولێر ...
پیشانگای وێنەی فۆتۆگرافی و یادگاریەکانی " مامۆستا سەید سەفا " کرایەوە
ئەمرۆ پێنجشەممە 2025.12.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەكەسایەتی هەولێری و هاوڕێیان و هەڤاڵانی، بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی، پیشانگایەکی وێنەی فۆتۆگرافی و یادگاری خوالێخۆشبوو " مامۆستا مەلا سەید سەفا "، لەگەلەری مەحمود هەولێرى کرایەوە.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەر کردنەوەى وێنەکان، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە ڕێکخەرى پیشانگاکە کرد و تیشکى خستە سەر ڕۆڵى خوالێخۆشبوو لە وك مامۆستایەكی ئاینی شاری هەولێر و بە شانازى بۆ شارى هەولێر لە قەڵەمیدا.
جێگەى باسە، " مامۆستا مەلا سەید سەفا " پێش نوێژ و وتارخوێنی یەكێك لە مزگەوتە دیارەكانی شاری هەولێر بوو، لە 2017/12/12 بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.