پارێزگاری هەولێر لەگەڵ جەماوەر بەشداری خۆشییەکانی سەری ساڵی نوێی زاینی کرد
پارێزگاری هەولێر لەگەڵ جەماوەر بەشداری خۆشییەکانی سەری ساڵی نوێی زاینی کرد
شەوی پێنجشەممە رێکەوتی 25.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەنتەری بازاری هەولێری بەسەرکردەوە و لەگەڵ هاوڵاتیان و کاسبکارو گەشتیاران بەشداری ئاهەنگی گۆرانی و خۆشییەکانی مەراسیمی سەری ساڵی نوێی زاینی کرد…
پارێزگاری هەولێر، دڵنیایی دایە جەماوەرو میوانانی شار، کەوا سەرجەم ئامادەکاری حەواندنەوەو خۆشگوزەرانی بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی جەژنەکانی سەری ساڵ گیراونەتە بەر و ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی لە بازگەکان دابین کراون، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران ڕوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ هاوشاریانی هەولێر بەیەکەوە خۆشییەکانی شەوانی سەری ساڵ بە ئاهەنگ و گەڕان بەسەر دەبەن …
شایەنی باسە پارێزگای هەولێر بە هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئامادەکاریی و پلان و بەرنامەی تۆکمەیان بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ئامادە کردووەو رۆژانە هەزاران گەشتیار روو لە هەولێری پایتەخت دەکەن …