هه‌ولێر ... كردنه‌وه‌ی ماڵی رۆشنبیری نازه‌نین حه‌یده‌ری
هه‌ولێر ...
كردنه‌وه‌ی ماڵی رۆشنبیری نازه‌نین حه‌یده‌ری
ئێواره‌ی ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 14.1.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نوسه‌رو رۆشنبیر‌و سیاسه‌تمه‌داران، له 57 مین ساڵیادی شەهید ئەحمەد حه‌لاق،ماڵی نازه‌نین حه‌یده‌ری له گه‌ره‌كی ئازادی كرایه‌وه .
ئه‌م ماڵه كتێبخانه‌ی حه‌یده‌ری و سه‌رجه‌م پرۆژه کلتووری و رۆشنبیریه‌كان له‌خۆ ده‌گرێ، ئامانجی سه‌ره‌كی ماڵی نازه‌نین، بره‌و دانه به‌و بزاڤه رۆشنبیری و رەوتە ئەدەبی و هونه‌ریانه‌ی كه هه‌یه، تاوه‌كو ببێته چه‌شنی قوتابخانه‌یه‌ك بۆ خزمەتکردنی وشەی رەسەنی کوردی و گه‌شه‌سه‌ندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی رۆشنفكر له هه‌ولێری پایته‌خت و ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
پارێزگاری هەولێر، له وته‌یه‌كدا وێرای ده‌ستخۆشی كردن له‌و هه‌نگاوه فرە رۆشنبیریە، دووپاتیكرده‌وه، كه هه‌ولێر هه‌رده‌م ئامێزی بۆ هه‌موو چاڵاكی و بزاڤه ئەدەبی و هونه‌ری و رۆشنبیریه‌كان كردۆته‌وه‌و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ هاندەرو سپۆنسه‌ری هه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كات....
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شەهید ئەحمەد مەحمود حه‌لاق، لەساڵی، ١٩٢٨ لە کانێسکان - سلێمانی لە دایک بووه. پاش تەواوبوونی شەڕی جیهانی دوووەم، ئەحمەد حەلاق پەیوەندی دەکات بە رێکخراوەکانی حزبی شیوعی عێراق. تاوه‌كو رۆژی شەهید بوونی چەندین جار لە سلێمانی و بەغدا و حلە و نوگرەسەلمان زیندانی دەکرێت. لە ساڵی ١٩٦٩دەکەوێتە دەست بەعسیەکان و پاش ئازاردانێکی زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە لە ١٤ ی مانگی یەک شەهید دەبێ.