پارێزگاری هەولێر پێشانگای شێوەکاری کردەوە

پارێزگاری هەولێر پێشانگای شێوەکاری کردەوە

پارێزگاری هەولێر پێشانگای شێوەکاری کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە گەلەری میدیا پێشانگایەکی شێوەکاری لەژێر ناونیشانی "بارانە ڕەنگ" بۆ هونەرمەند د. عەلی حوسێن کردەوە.

لەکردنەوەی پێشانگاکەدا، کە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر بەسەر بەشەکانی پێشانگاکەدا گەڕا و لە نزیکەوە تەماشای تابلۆ و بەرهەمە هونەرییەکانی کرد، و وێڕای دەستخۆشی لە هونەرمەند، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی خۆی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە شاری هەولێر دووپاتکردەوە.

جێگەی باسە، پێشانگاكە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاری و کاری دەستی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ڕێکخرابوو.