هەولێر... كۆتایی بەخولێكی ( کڵاو کڵاوێن ) هێنرا

هەولێر...  كۆتایی بەخولێكی ( کڵاو کڵاوێن ) هێنرا

هەولێر...
كۆتایی بەخولێكی ( کڵاو کڵاوێن ) هێنرا

ئەمشەو یەکشەممە 2026.2.15، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و ژمارەیەكی تر لە هەوادارانی یارییە مللیەکان، لە هەولێری پایتەخت کۆتایی بە خولێكی" کڵاو کڵاوێن" هێنرا كە بۆ ژمارەیەك تیپ لەلایەن ناوەندی باڵای حەیرانبێژان ڕێکخرابوو و خەڵات و دیاری بەسەر بەشداربوونی دابەشکرا.

جێگەی باسە، یاری کڵاو کڵاوێن یارییەکی کۆنی فۆلکلۆری کوردییە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئەم یارییە زیاتر لە مانگی رەمەزان دەکرێت و، هەروەها لە وەرزی زستان ئەنجامدەدرێت، ئامانج لە سازدانی ئەو جۆرە خولانەش ئەوەیە کە ئەم یارییە نەمرێت و بە زیندوویی بمێنێتەوە و، گەنج و لاوی نوێ ئاشنا ببن پێی.