لەهەولێر ... ئەنجوومەنی گەشتیاریی ڕاگەیندرا

لەهەولێر ... ئەنجوومەنی گەشتیاریی ڕاگەیندرا

لەهەولێر ...
ئەنجوومەنی گەشتیاریی ڕاگەیندرا

ئەمڕۆ یەكشەممە 2026.2.16، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسان و وەبەرهێنەر و پیاوانی کار، لە هەولێری پایتەخت بە ئامانجی پێشخستن و پاڵپشتی كارگێڕی و ڕێكخستنی كاروبارەكان و سەرخستن و بەهێزكردنیی كەرتی گەشتیاریی، لەلایەن دامەزراوەی "ڤیزت کوردستان" كە دامەزراوەیەکی ناحکومییە و ئامانجی بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوزاری و ڕاکێشانی گەشتیاری نێودەوڵەتییە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی گەشتیاریی ڕاگەیندرا.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی، ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەكەی بەرز نرخاند و بە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی و گرنگ بۆ بوژاندنەوە و وەبەرهێنان لە كەرتی گشتیی گەشتوگوزار و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و ڕەخساندنی هەلی كار لە قەڵەمیدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

پاشان پارێزگاری هەولێر، بەشەكانی ناوەندی youth Hub وەك ناوەندێكی گرنگی گەنجان و لاوان بەسەركردەوە، كە بریارە لە ئایندێکی نزیکدا بەرووی لاوان و گەنجانانی شاری هەولێر بكرێتەوە.