…یه‌كێتی ‌قوتابیان و لاوانی ‌دیموكراتی كوردستان، له‌ژێر مانشێتی (یه‌كگرتن بۆ ؟)‌ پانێلێكی له‌سه‌ر ئاستی سكرتێره‌كانی پێشووی هه‌ردوو رێكخراوی لاوان و قوتابیان سازكرد

…یه‌كێتی ‌قوتابیان و لاوانی ‌دیموكراتی كوردستان، له‌ژێر مانشێتی (یه‌كگرتن بۆ ؟)‌ پانێلێكی له‌سه‌ر ئاستی سكرتێره‌كانی پێشووی هه‌ردوو رێكخراوی لاوان و قوتابیان سازكرد

…یه‌كێتی ‌قوتابیان و لاوانی ‌دیموكراتی كوردستان، له‌ژێر مانشێتی (یه‌كگرتن بۆ ؟)‌ پانێلێكی له‌سه‌ر ئاستی سكرتێره‌كانی پێشووی هه‌ردوو رێكخراوی لاوان و قوتابیان سازكرد

لە یادی 73 ‌ساڵەی ‌دامه‌زراندنی ‌یه‌كێتی ‌قوتابیان و لاوانی ‌دیموكراتی كوردستاندا، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16.2.2026 له‌ژێر مانشێتی (یه‌كگرتن بۆ؟)‌ دامه‌زراوه‌یی میدیا 53 سه‌ر به‌ سكرتاریه‌تی‌یه‌كێتی ‌قوتابیان و لاوانی ‌دیموكراتی كوردستان، پانێلێكی له‌سه‌ر ئاستی سكرتێره‌كانی پێشووی هه‌ردوو رێكخراوی لاوان و قوتابیان بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ ساسان عه‌ونی سکرتێری پێشووی قوتابیان و وەزیری شارەوانی و موسا ئه‌حمه‌د سکرتێری پێشووی قوتابیان و سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئومێد خۆشناو سکرتێری پێشووی یەکێتی لاوان پارێزگاری هەولێرو هه‌رمان محه‌مه‌د سکرتێری پێشووی قوتابیان و مه‌یسه‌ر نهێلی سکرتێری پێشووی لاوان سازكرد.

له‌و پانێله‌دا به‌شداربووان به‌پێی ده‌رفه‌تی دیاری كراو، باسیان له‌ ئه‌زموونی خۆیان له‌و رێكخراوه‌دا كردو جه‌ختیان له‌ سه‌ر قۆناغه‌ مێژوویه‌كان و ده‌ستكه‌وت و هه‌ورازو نشێوی كاری رێكخراوه‌یی له‌ناو قوتابیان و لاواندا كرد. ئاماژه‌یان به‌و گۆرانكاریه‌ نه‌وعیانه‌ كرد، كه‌ قوتابیان و لاوان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه‌ .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو سكرتێری پێشووی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، وێرای ئاڕاستە كردنی پیرۆزبایی گەرمی خۆی بۆ ‌سه‌رجه‌م ‌لاوان و قوتابیانی لە ناوخۆ و دەرەوەی هه‌رێمی کوردستان،
‌رێزو ستایشی ئاراسته‌ی ئه‌وانه‌ كرد كه‌ ته‌مه‌نی جوانی خۆیان بۆ خزمه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌ ته‌رخان كرد و خه‌باتی بێ وچانیان پێشكه‌شكرد،
هاوکات سه‌ری ‌ڕێز ‌و ‌نه‌وازشی ‌بۆ ‌شه‌هیدانی ‌لاوان و قوتابیان و شه‌هیدانی كوردستان دانواندو دروودی نارد بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدی سەرکردە (فەڕەنسۆ هەریری) کە لەم ڕۆژی 18ی شوبات بەدەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا .

لە كورته‌ باسێكی خۆیدا ئومێد خۆشناو جەختی کردەوە، کە ئێستا رێکخراوی لاوان و قوتابیان لە میتۆدێکی نوێ یەکگرتن دایەو کۆمەلێک کادیری پێشکەوتوو کاری تێدا دەکەن، ئومێدوارین لەسەر دەستی ئەوان ئەم رێکخراوە بازدانێکی گەورە بۆ ماف و داخوازیەکانی لاوان و قوتابیان بەدی بهێنێ، بە دڵنییاییەوە بەشێک دەبین لەوان و هەرچی لە دەستمان بێت دریغیان بۆ ناکەین …

ئومێد خۆشناو رایگەیاند کە لە ٢٢.٦.٢٠٠٩دا کە کۆنگرەی لاوان کرا، سەرباری دواکەوتنی بەستنی ئەو کۆنگرەیە، بەڵام رۆحیەتێکی بەرزی کارکردن حزووری هەبوو، میتۆدی کاری رێکخراوەیمان ئەوکات رێکەوتبووین کە لەسەرێک رووگەی ئۆپۆزیسیۆن بین و پەنجە لەسەر کەموکوریەکان دابنێن و هەوڵی چارەسەکردنیان بدەین، لە روویەکی دیکە هاندەری خزمەتگوزاریە گشتیەکانی توێژی لاوان بین، بەڵام لەو زەمەنەدا پێشهاتێکی نوێ ئۆپۆزیسیۆن هاتە کایەوە، لەو کات ناچار بووین کە سەنگەری بەرگری کردن لە نیشتیمان و بەرگری کردن لە بەرژەوەندیەکانی لاوان بکەین بە ئەولەویەتی کارەکانمان و پشتیوانی پەرلەمان حکومەتی خۆمان بین .

ئومێد خۆشناو باسی ئینجازاتی لاوانی کردو تەررکیزی لەسەر کۆنفرانسی لاوانی هەر
چوار پارچەی کوردستان کردو رایگەیاند، کە بەسوود وەرگرتن لە ئازادیەکانی باشوور کۆنگرەی نەتەوەیی لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستانمان لە ساڵی ٢٠١١ لە ئامەد ( دیار بەکر) گرێ داو بە خۆشحاڵیەوە وتاری جەنابی سەرۆک بارزانیم لەو کۆنگرەیەدا خوێندەوە، خودی کۆنفرانسەکە وەرچەرخانێکی گەورە بوو، ئیدی ئەوە بووە نەریتێک و کۆنفرانسی دیکەی بەدوا داهات و کۆنفراسی داهاتوو بەبەشداری هێژا سەرۆک بارزانی لە ٢٠١٢ لە هەولێر ئەنجامدرا.
لە تەوەرێکی تردا باسی لە ئەندام بوونی یەکێتی لاوان لە لاوانی جیهانی لە ساڵی ٢٠١١ کردو کۆنگرەکەشیان هەر لە هەولێر بەرێوەچوو..
هەروەها بە بریاری ژمارە چواری ئەنجومەنی وەزیران و بەشداری حکومەت بۆردی هەماهەنگی رێکخراوەکانمان دروستکرد..
هەروەها بە پرۆژەی هاوبەشی یەکێتی لاوان و رێکخراوی ئازادی لاوان چووینە پەرڵەمان و جەنابی سەرۆک بارزانی و رەحمەتی مام جەلال پشتیوانیان لە پرۆژەی دەرفەتی کار کرد بۆ لاوان کە بووە یاسایەکی بەرکار.، لەوکات سەدان دەرفەتی کار بۆ لاوان فەراهەم بوو بە قەرزی بچوکی درێژ خایەن کاری زۆر باش کرا …
وه‌كو ته‌جرووبه‌ی خۆی ئومێد خۆشناو، باسی له‌ چەندین کارو پرۆژری دیکەی لاوان کردو ئومێدی سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و لاوان خواست ….