ڕێوڕەسمێک بۆ دابەشکردنی کتێبی( جینۆلۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەکانی نەتەوە ) بەڕێوەچوو…
ڕێوڕەسمێک بۆ دابەشکردنی کتێبی( جینۆلۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەکانی نەتەوە ) بەڕێوەچوو…
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 16.2.2026 بەبەشداری دکتۆر هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و دكتۆر نوری عوسمان سەرۆكی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان، و ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن لە هۆڵی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێوڕەسمێک بۆ دابەشکردنی کتێبی شەشەم ( جینۆلۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەکانی نەتەوە ) بەڕێوەچوو…
لەو مەراسیمەدا کە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتی سیاسی، میدیاكار، نووسەر و ڕۆشنبیران رێکخرا …
سەرەتا د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێرای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، بە كورتی تیشكی خستە سەر گرینگی ناوەرۆکی کتێبەکە و ماهییەتی ناسنامەی لە پرسی نەتەوەیدا شرۆڤە کرد، دواتر لە پانێلێکدا دکتۆر کاوە مەحمود سیاسەتوان، شرۆڤەیەکی واقعبینانەی بۆ دۆخی هەنوکەیی کوردستان و رەهەندەکانی شوناس و ناسنامە و گرنگییەکەی بۆ گەلی کوردستان باسکردو پانتایی بەكارهێنانی چەمكی “نەتەوە”ی روونکردەوە، بەجۆرێک لە قۆناغەكانی ئەم گۆڕانكاریانەدا، واتای شوناس هەڵگری بارێكی واتایی تایبەت بە خۆیەتی …
لە کۆتاییدا کتێبەکە بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا …