لە هەولێر ... چه‌ند نمایشێكی كلتووری هیندستان پیشكەشكرا

لە هەولێر ... چه‌ند نمایشێكی كلتووری هیندستان پیشكەشكرا

لە هەولێر ...
چه‌ند نمایشێكی كلتووری هیندستان پیشكەشكرا

ئەمشەو دووشەممە 2026.2.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و برجیش كۆمار، كونسڵی گشتی هیندستان له‌ هه‌ولێر و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی تر لە نێردە و دبلۆماتکارانی وڵاتان، بە بۆنەی 77ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری هیندستان و سەربەخۆیی و ڕۆژی نیشتیمانی ئەو وڵاتە، لە هۆڵى پێشەوا، چەند نمایشێکى کلتووری و گۆرانی و موزیكی هیندی پێشکەشکرا، کە لەلایەن ئەنجوومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان بە هاوبەشى کونسڵخانەى وڵاتەکەیان لە هەولێر ڕێکخرابوو.