هه‌ولێر ... مه‌راسیمی خولی دەرچوون بۆ (593) پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بەتالیۆنی تایبەتی زۆزک رێكخرا.
هه‌ولێر ...
مه‌راسیمی خولی دەرچوون بۆ (593) پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بەتالیۆنی تایبەتی زۆزک رێكخرا.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 18.2.2026 به ئاماده‌بوونی مه‌لامسته‌فا بارزانی، و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و به‌رپرسانی حیزبی و حكومیه‌كان و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فه‌رمانده‌و كه‌س و كاری پێشمه‌رگه، له فێرگه‌ی زێره‌ڤانی بنه‌سڵاوه، لە رێوره‌سمێكدا 593 پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بەتالیۆنی تایبەتی زۆزک خولی دەرچوونیان بۆ رێكخرا.
لەو مه‌راسیمه‌دا به‌شداربووان وێرای پێشكه‌شكردنی نمایشی سه‌ربازی جۆراوجۆر، هاوكات له‌ماوه‌ی خوله‌كه‌دا كه هه‌شت مانگی خایاند، ئەو زانیارییە سەربازییانەی کە پێویستن بۆ پێشمه‌رگه پێیان درا و مەشقی جیاجیاشیان لە سەر بنەمای زانستی سەربازی نوێێ پێ کرا .