هەولێر .... بەرز ڕاگرتنی ( 73 ) ساڵەی دامەزراندنى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان

هەولێر .... بەرز ڕاگرتنی ( 73 ) ساڵەی دامەزراندنى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان

هەولێر ....
بەرز ڕاگرتنی ( 73 ) ساڵەی دامەزراندنى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان

ئەمرۆ چوارشەممە 2026.2.18، ڕێزدار مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، بە یاوەری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی ( 73 ) ساڵەی دامەزراندنى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان، سەردانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموكراتی كوردستانی کرد.

لە سەردانەکەدا، پیرۆزباییان ئاراستەى سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەتى ڕێكخراوەكە كرد و هیوایان خواست وەک هەمیشە ڕۆڵى پیشەى و زانستیى و رێکخراوەییان بە گیانى نەتەوەیى و هەستى نیشتمان پەروەرى لەسەر ڕێ و رێبازى بارزانى نەمر کە دامەزرێنەرى رێکخراوەکە بووە لە پێناو خزمەت کردنى قوتابیان و لاوانى کوردستان بەگشتى گۆش بکەن.