خولی شەشەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستی پێکرد
خولی شەشەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستی پێکرد
شەوی شەممە 2026.2.21، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کاروان عارف، قائیمقامی ناوەندی بەوەکالەت و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی شارەوانیەکان و ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دام و دەزگا حکومیەکان، خولی شەشەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستی پێکرد.
لەم خولەدا، تیپی فەرمانگە و دام و دەزگا حکومیەکانی سنووری سەرۆکایەتی شاروانی هەولێر بەشدارن و خولەکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لەدەستپێکی خولەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هیوای سەرکەوتنی بۆ خولەکە و یاریزانان و بەشداربووانی خواست.