لە هەولێر... ساڵیادی کۆچی دوایی "عەبدولعەزیز حەكیم" كرایەوە

لە هەولێر... ساڵیادی کۆچی دوایی

لە هەولێر...
ساڵیادی کۆچی دوایی "عەبدولعەزیز حەكیم" كرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.2.24، بە ئامادەبوونی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژماەیەکی تر لە نوێنەرانی حزب و لایەنەكانە سیاسیەکان و کونسڵ و نێردەی وڵاتان، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، رەوتی حیکمە مەراسمێکی بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی "عەبدولعەزیز ئەلحەكیم" سەرکردەی دیاری عێراق و دۆستی نزیکی گەلی کوردستانی سازکرد.

لە مەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەوتارێکدا، ڕۆلی "ئەلحەكیم"ی، لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ڕوخانى ڕژێمى بەعس بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەشدا هەمیشە پەیوەندییەكی توندوتۆڵی هەبووە لەگەڵ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و لە بەرەی داکۆکیکردن بووە لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان.

لەکۆتایشدا، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سازکرا.