هەولێر: بازاری شەوانەی رەمەزانی ماجدی مۆڵ کرایەوە

هەولێر:  بازاری شەوانەی رەمەزانی ماجدی مۆڵ کرایەوە

هەولێر: بازاری شەوانەی رەمەزانی ماجدی مۆڵ کرایەوە

ئەمشەو سێشەممە رێکەوتی 24.2.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بازاری شەوانەی رەمەزانی ماجدی مۆڵی کردەوە…

ئامانج لەم بازارە وەک بازارەکانی دیکەی شاری هەولێر، رەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ كاسبكاران و دروستكردنی كەشێكی خێزانیە بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان…

زۆربەی بەرهەمەکانی ئەم بازارە کەرەسەو خواردەمەنی خۆماڵی، کوردەوارییەکان و کار و پیشە دەستییەکان و کوتاڵ فرۆشی و چەندین بابەتی دیکە لەخۆ گرتبوو

پارێزگاری هەولێر، بەشداربووانی بازارەکەی بەسەرکردەوەو دەستخۆشی لە رێکخەران کردو هیوای بەردەوامی بۆ خواستن ..