ههولێر .. لهساڵڕۆژی لە دایک بوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕابەری مەزنی کوردستان " بارزانی نهمر " هەڵمەتێکی فراوانی دارچاندن بەرێوەچوو
ههولێر ..
لهساڵڕۆژی لە دایک بوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕابەری مەزنی کوردستان " بارزانی نهمر " هەڵمەتێکی فراوانی دارچاندن بەرێوەچوو
ئەمرۆ شهممه 2026.3.14، لەساڵڕۆژی لە دایک بوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕابەری مەزنی کوردستان " بارزانی نەمر " و بۆ زیندووبوونەوە و نوێبوونەوەی ژینگەی کوردستان و لە پێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی 16ی پارتی و سیروان عوسمان، بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر و سائب هاڕوون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان و دڵشاد هیرانی، بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی، لەڕێورەسمێکدا هەڵمەتێکی فراوانی دار چاندنی لەبەرزاییەکانی کەسنەزان لایەن بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەهەماهەنگی بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر بەرێوەچوو .
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەکە، تیشکی خستەسەر ئەوەی وەك نەریتێكی ساڵانە لەم بۆنە پیرۆزەدا، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سەدان نەمام چێنراوە و بە درێژایی ئەو چەند ساڵەی دوایش رووبەرێكی فراوان لە ژینگەی شارەکە و دەورووبەری بە دار و درەخت سەوز كراوە و كاریگەریی زۆری هەبووە لە سەر ژینگە و كەشوهەوا.