هەولێر.. بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگار، مەراسیمی نوێژی جەژن بەڕێوەچوو
هەولێر..
بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگار، مەراسیمی نوێژی جەژن بەڕێوەچوو
ئەمرۆ هەینی 2026.3.20، بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی دیكەی حزبی و حكومی و هاوڵاتییان، مەراسیمی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێری پایتەخت بەرێوەچوو.
هەریەك لە وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر ، دوای تەواوبوونی نوێژی جەژن و وتار، پیرۆزبایی جەژنیان لە هاوڵاتییان کرد و هیوای خێر و خۆشییان بۆ گەلی کوردستان خواست و تیشكیان خستەسەر ئەوەی ئەم بۆنە ئاینیە پیرۆزە، کە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بایەخدانی هەولێری پایتەخت بە بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و چەسپاندنی گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا.