پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێری کرد

ئەمڕۆ هەینی 2026.3.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی جەژن و بەسەرکردنەوەیان، نیوەڕۆی یەکەم ڕۆژی جەژن سەردانی بەساڵاچووانی ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێر کرد.

پارێزگاری هەولێر، كە هەریەك لە یوسف چاوشین، بەڕێوبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەت و خەسرەو غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ و هاوڕێ ئیحسان، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و ناز جەلال، بەرێوەبەری قەیرانەكان یاوەری بوون، وێرای دەستخۆشی لە سەنگەر جەمال، بەرێوەبەری ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێر و کارمەند و سەرپەرشتیاران لە بەرامبەر ئەو ماندووبوونەی كە لە خزمەتکردنی بەساڵاچوواندا دەیکێشن، پیرۆزبایی جەژنی لە هەموو لایەك كرد و لە نزیکەوە گوێبیستی داواکاری و پێداویستییەکانی بەساڵاچوو بوو.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە بەسەرکردنەوەی ئەم توێژە و خزمەتکردنیان ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقییە، و دەبێت هەمیشە هەست بەوە بکەن کە لە ناو خێزان و کەسوکاری خۆیاندا دەژین، ئاماژەی بەوەشدا دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و پڕ لە ڕێز و سۆز بۆ ئەوانە لە کارە لەپێشینەکانی پارێزگایە.

لەكۆتایشدا، دیاری و هاوکاری پارێزگای بەسەر بەساڵاچوواندا دابەشکرد و بە پێشکەش کردنی چەند سروتێکی ئاینی كەشەكە زیاتر ڕازێندرایەوە.

جێگەی باسە، ئەو دەستپێشخەرییەی پارێزگاری هەولێر لە ڕۆژانی جەژندا، وەک پەیامێکی وەفادارییە بۆ ئەو کەسانەی کە ساڵانێکی زۆر تەمەنیان بەسەر بردووە و ئێستاش لەو ماڵەدا پێویستیان بە سۆز و پشتیوانیی بەردەوام هەیە.