پیرۆزبایی سەرکەوتنی یانەی هەولێر و داوای لێبوردن لە هاندەرانی
پیرۆزبایی سەرکەوتنی یانەی هەولێر و داوای لێبوردن لە هاندەرانی
بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی هەولێر بەرامبەر یانەی دیالا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، پیرۆزبایی لە یاریزانان، دەستەی ڕاهێنەران، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان دەکەین و دەستخۆشی لە ماندووبوونیان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم سێ خاڵە گرنگە.
لە هەمان کاتدا، داوای لێبوردن لە هاندەرە دڵسۆزەکانمان دەکەین، کە بەهۆی بڕیاری لیژنەی ئەمنی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گشتی، یارییەکە بێ ئامادەبوونی ئێوە بەڕێوەچوو، ئێوە هەمیشە داینەمۆی سەرکەوتنەکانن و هیوادارین لە یارییەکانی داهاتوودا یاریگاکان بە دەنگ و ڕەنگی ئێوە بڕازێتەوە.
بە ئومێدی بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ یانەی هەولێر و هەمیشە سەرکەوتووبن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر